ئەفریقاگرنگترین

٧٥ ساڵێک دەبێتە بەتەمەنترین یاریزانی پیشەگەر لە مێژوودا!

عیزەدین بەهدەر وەرزشکارێکی خانەنشین بووی مسڕییە و  لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا گەڕایەوە یاریگاکان !

بەهدەر ناسنامەی مسڕییە و  باوکی چوار منداڵە و باپیری شەشە. ئەو لە تەمەنی شەش ساڵیدا لە شەقامەکانی قاهیرە یاری کردووە دواتر لە تەمەنی لاوی و پێگەیشتندا بووەتە ئەندازیاری شارستانی و سەرقاڵی کارکردن بووە

ئەو لە مانگی ١٠ی ساڵی رابردوودا مەشقی لەگەڵ یانەیەکی پلە سێی مسڕی ئەنجامدەدا و لە میانەی گواستنەوەی زستانەش بەفەرمی ئەو یانەیە گرێبەستی لەگەڵ واژۆکرد پاش ئەوەی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی مسڕەوە ناسنامەی ئەندامیەتی بۆ کرا.

بۆ ئەوەی وەک بەتەمەنترین یاریزان ناوی تۆماربکرێت، ناوبراو دەبێت دوو یاری بۆ ماوەی ٩٠ خولەک ئەنجام بدات. وابڕیارە لە مانگی سێ دا نوێنەری پەرتووکی ژمارە پێوانییەکانی گینس و هەروەها فیفا ئامادەبن بۆ گەواهیدان لەسەر رووداوێکی مێژوویی.

لە ئێستادا لە پەرتووکی گینس ناوی بەتەمەنترین یاریزانی پیشەگەر بەناوی ئیساک هایکی ئیسرائیلییەکە کە مانگی چواری ساڵی پار لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا یاری بۆ یانەی ئایرۆن ئۆر یەهودای وڵاتەکەی کرد.

هەروەها ژمارەی پێوانەیی زۆرترین وەرز بۆ یاریزانێک بەناوی کازیۆشی میورای ژاپۆنییە. میورا تەمەنی گەیشتووەتە ٥٢ ساڵ و هێشتا یاری بۆ یانەی یۆکۆهاما دەکات. ئەفسانەکەی ژاپۆن لەم مانگەدا پێدەنێتە ٥٣ ساڵەی تەمەنی و ماوەی ٣٥ وەرزە یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button