گرنگترین

فیفا پلانێک بۆ ئەو یاریزانانە رادەگەیەنێت کە موچەکانیان خوراوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان رایدەگەیەنێت هاوکاری ئەو یاریزانانە دەکات کە بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکان موچەکانیان نەدراوە.

هەریەک لە فیفا و یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکان رەزامەندیان نیشانداوە  بە بڕی ١٦ ملیۆن دۆلار   قەرەبووی ئەو یاریزانانە بکەنەوە کە موچەیان وەرنەگرتووە.

فیفا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێیدا فیلیپ پیات سەرۆک یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکان دەڵێت ” لە پێنج ساڵی رابردوودا ٥٠ یانە لە ٢٠ وڵاتی جیاواز داخراون و سەدان یاریزانانیان تووشی بارودۆخێکی سەخت کردووە. ئەم بودجەیەی کە تەرخان کراوە هاوکاری ئەو یاریزانانە و خێزانەکانیان دەکات کە پێویستیانە. بەشێکی زۆری ئەو یانانە لە کاتێکدا داخراون کە موچە و باجێکی زۆر قەرزارن و مایەپووچی خۆیان راگەیاندووە، بەڵام دواتر لەژێر ناوێکی نوێ دا راستەوخۆ دەست پێدەکەنەوە”.

چاوەڕوان دەکرێت بەشی زۆری بودجەکە بۆ یانە پلە نزمەکان بێت کە زۆرترین باری داخستنی یانەی تێدایە و پارەکەش بە ماوەی سێ ساڵ خەرج دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button