ئه‌ڵمانیاگرنگترین

یۆرگن کلینسمان دەستی لەکار کێشایەوە

یاریگا-یورگن کلینسمان دەستی لەکار کێشایەوە  وەک راهێنەری یانەی هێرتا بەرلین پاش تەنها ٧٦ رۆژ .

کلینسمانی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەمریکا  بەر لە١٠ هەفتە  یانەی هێرتابەرلین رایگەیاند ئەستێرە مێژووییەکەی ئەڵمانیا دەبێتە راهێنەریان. بەڵام ئاستە خراپەکەی ئەو یانەیە بووە هۆی ئەوەی کلینسمان تاکلایەنە بڕیاری وازهێنان بدات.

یانەکە لەلایەن خۆیەوە سەرسوڕمانی دەبڕی لەو بڕیارە و ئاشکرایان کرد ئاگاداری ئەوە نەبوون بڕیارێکی لەو جۆرە دەدات بەڵام لە بەیاننامەکەدا هاتووە یورگن دەگەڕێتەوە پۆستەکەی وەک ئەندامی بۆردی راوێژکاری یانەکە.

هێرتابەرلین لە کۆتا پێنج یاریدا تەنها یەک بردنەوەی هەیە و لە پلەی ١٤هەمی ریزبەندی بۆندزلیگادایە، سەرەڕای ئاستە باشەکەی ئەو یانەیە لە ساڵانی رابردوودا، لەم وەرزە تەنها شەش خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button