ئیسپانیاگرنگترین

“سەڵاح گرانترە لە مێسی”

یاریگا-ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت  محەمەد سەڵاح وەک گرانترین هێرشبەری باڵی راست دەست نیشان دەکات لە پێش لیۆنێل مێسی.

ماڵپەڕەکە تایبەتە بە لایەنی ئابووری تۆپی پێ و لە نوێترین راپۆرتیدا ریزبەندی گرانبەهاترین یاریزانەکانی باڵی راستی بڵاوکردووەتەوە. بەگوێرەی ئەوان .بەهۆی هەڵکشانی تەمەنییەوە ئێستا مێسی لەدوای محەمەد سەڵاح دێت بە ملیۆن یۆرۆ لە کۆتا دوو ساڵدا نرخی مێسی بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دابەزیووە لە  ساڵی ٢٠١٨دا نرخی لیۆ بە ١٨٠ ملیۆن خەمڵێنرابوو. لە کاتێکدا ترانسفێرمارکێت نرخی سەڵاحی بە بەرزتر داناوە کە لیۆ سەرەڕای یاری کەمتر، ژمارەی گۆڵ و ئەسیستی لە ئەستێرە مسڕییەکە زیاترە. بەڵام جگە لە تەمەن، ئاستە بەرزەکەی لیڤەرپوول و دابەزینی ئاستی بارسێلۆنا هۆکارێکی دیکەی دابەزینی مێسییە .

ریزبەندییەکە

١- محەمەد سەڵاح – ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ

٢- لیۆنێل مێسی – ١٤٠ ملیۆن یۆرۆ

٣- جەیدن سانچۆ – ١٢٠ ملیۆن

٤- بێرناردۆ سیلڤا – ١٠٠ ملیۆن

٥- سێرجی گنابری – ٨٠ ملیۆن

٦- نیکڵاس پێپێ ٦٥ ملیۆن

٧- کریستیان پولیسیچ، چیێسا، ریاز مەحرز – ٦٠ ملیۆن

١٠- ویڵفرێد زاها – ٥٥ ملیۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button