ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: میلان بڕوا بە خۆ بوونی لەدەستدا

یاریگا: زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دڵتەنگی خۆی بە شكستەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان دەربڕی.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە ئیبرا ووتی: سەختە باسی ئەوە بكەیت كە چی ڕوویدا، لە نێوان دوو گێمەكەدا ئەوەمان ووت كە پێوویستە ئاگاداری 15 خولەكی سەرەتایی گێمی دووەم بین، ڕێك لەو ماوەدا دوو گۆڵمان لێكرا.

هەروەها ئەستێرە سویدیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: ئێمەوە وەستاین لە یاریكردن متمانە بە خۆ بونمان لە دەستدا و بە باشی تۆپەكانمان نەدەگواستەوە دوای ئەوەی یاریەكەیان یەكسان كردەوە هەموو شتێك بەرەو خراپ بوون چوو.

لە كۆتایشدا ووتی: لەو باوەڕەدام پەیوەندی بە ئەزمونەوە هەبێت، ئەوان زانیان چۆن یاریەكە كۆنترۆل بكەنەوە كاتێك بە دوو گۆڵ لە دواوە بوون.

میلان لە گێمی یەكەم توانی بە دوو گۆڵ پێشبكەوێت، بەڵام لە گێمی دووەم ئینتەر میلان توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات و خۆی بگەیەنێتە پێشەنگی خولی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button