ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤی دەیەوێت رامسی بفرۆشێت!

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت کڕیارێک بۆ ئارۆن رامسی بدۆزێتەوە و لە هاوینی ئەمساڵدا دەستبەرداری بێت.

ناوەڕاستکارە وێڵزییەکە  پاش ١١ ساڵ لە ئارسناڵ، هاوینی رابردوو بێ بەرامبەر روویکردە یۆڤی بەڵام بەگوێرەی توتۆ سپۆرت یۆڤی دەیەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی.

رامسی لە ١٨ یاری بەشداریکردووە و خاوەنی تەنها دوو گۆڵە، بیانکۆنێری دەیەوێت کڕیارێکی باشی بۆ بدۆزێتەوە و بەهۆی ئەوەی هیچ پارەیەکی تێدا خەرج نەکردووە دەتوانێت قازانجێکی زۆر لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بکات.

رامسی لە خولەکی ٧٢ی یارییەکەی بەرامبەر پارما هاتە نێویاریگا و هەردوو گۆلەکەی پارما لە یاری ئەم هەفتەیەدا پاش ئەو گۆڕانکارییە لە یۆڤی تۆمارکران. یارییەکەش بە ئەنجامی ١-٢ بە بەردنەوەی پارما کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button