ئیتاڵیاگرنگترین

رێبیج: ئیبراهیمۆڤیج میلانی گۆڕیووە

یاریگا-ئانت رێبیچ یاریزانی یانەی ئەیسی میلان باسی کاریگەری زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەکات لەوکاتەوەی گەیشتووەتە میلانۆ بەر لە ٤٠ شەو.

بەر لە دێربی میلانۆ بەرامبەر ئینتەرمیلان، رێبیچ بۆ کەناڵی فەرمی یانەکەی وتی “یانەکەمان زۆر گۆڕالە گواستنەوەی زستانەدا بەهاتنی ئیبراهیمۆڤیج، سیمۆن کایەر و ئەسمیر بێگۆڤیچ. ئیبراهیمۆڤیج کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لە ڕووی دەروونییەوە و ئەزموونی ئەو یارمەتی زۆری یاریزانەکانی دیکە دەدات. هەموو یارییەک گرنگە لە وەرزدا و هەوڵدەدەین شکست بە ئینتەر بهێنین”.

رۆسۆنێری بەردەوامە لە ئاستە ناجێگیرەکەی  و لە پلەی هەشتەمی ریزبەنیدایە. هەرچی بە بردنەوە لەم یارییەدا دەتوانێت خۆی بگەیەنەتە پلەی یەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button