کاپتن کۆرەک
ئه‌وروپا

یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا: میسی لە خولی ئینگلیزی سەركەوتوو نابێت ئەو كریستیانۆ نیە

یاریگا: ئیمانوێل پیتیت ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنا پێی وایە لیۆنێل میسی ناتوانێت هاوشێوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەركەوتوو بێت لە خولی ئینگلیزی.

دوای كێشەكەی نێوان ئەبیدال و میسی ڕۆژنامەكان پڕ و پاگەندەی پەیوەندیكردنی میسی بە مانچستەر سیتیەوە بڵاوكردەوە.

یاریزانەكەی پێشووی بلاوگرانا لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: لە ڕاستیدا وا نایبینم گونجاو بێت بۆ خولی ئینگلیزی، ئەو پێی خۆش نیە بەردەمی بگیرێت و مەودایەك نەبێ بۆی.

هەروەها ووتیشی: میسی وەك كریستیانۆ نیە لە لایەنی جەستەییەوە، ڕۆناڵدۆ ئەژدیهایە، بەڵام میسی تەمەنی 32 ساڵە تەنها ساڵێك یان دوو سالی تر بە هەمان ئاست دەتوانێت یاری بكات.

لە كۆتایشدا ووتی: تەنانەت ئەگەر لە بارسێلۆنا لە پاڵ یاریزانی نایاب یاری بكات ئەوا هەمان توانا و هێزی نامێنێ بۆ ڕاكردن و بڕینی یاریزان، من لەوە دڵنیام كە كۆتایی میسی لە تۆپی پێ زۆر دوور نیە.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close