ئیسپانیا

یاریزانێکی پێشووی یانەکە: بارسێلۆنا یانەی گاڵتەجاڕانە!

یاریگا– دوای دەرکردنی ئیرنستۆ ڤاڵڤێردیش لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە، ڕەخنەکان دواییان نەهاتووە و کرانە دەرەوەی یانەکەش لە جامی شای ئیسپانیا، هێندەیتر ڕۆشناییەکانی بۆ سەر یانەکەی کیکی سیتین ڕاکێشاوە.

کریستۆف دوگاری، یاریزانی پێشووتری بارسێلۆنا، لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆییدا لەگەڵ ڕادیۆی مۆنت کارلۆی فەڕەنسی، بە توندترین شێوە ڕەخنە لە دۆخی ئێستای بارسا دەگرێت، بە تایبەت لە کارگێڕی یانەکە و دەڵێت: “بارسێلۆنا یانەی گاڵتەجاڕانە! هەموو شتێک لەو یانەیەدا ئێستا بە پێچەوانە ڕوو دەدات. فیلیپی کۆتینهۆ و عوسمان دێمبیڵیان بە پارەی زۆر کڕی و، دواتر دەیانفرۆشن. وات لێدەکەن کە پێت وابێت هیچ پرۆژەیەک لە یانەکەدا بوونی نییە. لە هەموو بازاڕێکی گواستنەوەکاندا، کێشەیەک دێتە ئاراوە. دوای ڕۆشتنی چاڤی و ئینێستا، بارسا گرێبەستی زۆر خراپی ئەنجام داوە کە هیچیان ئەرزشێکی وایان نەبووە.”

ڕەخنەکانی ئەو یاریزانە فەڕەنسیە دوای ئەوە هات، کە بلاوگرانا پێشەنگی خولی ئیسپانی بۆ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری چۆڵ کرد و، لە جامی شای ئیسپانیاش لە سەر دەستی ئەتڵەتیکۆ بیڵباو کرانە دەرەوە لە چارەکی کۆتایی. ئەوانە و جگە لە گۆڕینی ڕاهێنەر و کێشەی نێوان ئێریک ئابیداڵ و لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button