ئه‌وروپا

سەرۆكی بایرن میونشن: لەبەر زۆری تەمەنی ڕۆناڵدۆ ناهێنینە ڕیزەكانمان

یاریگا: هێربرت هاینر، سەرۆكی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە لێدوانێكی سەیردا باس لەوە دەكات یانەكەی نایەوێت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەبەر زۆری تەمەنی بهێنێتە یانەكەی.

هاینر لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: لە ڕاستیدا ناوی زۆر هەیە كە ڕۆژنامەكان بەستبویانەوە بە یانەكەمانەوە ئەوە شتێكی ڕوونە، بەڵام كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەمەنی زۆرە بۆ ئێمە.

دۆن ئاهەنگی 35 ساڵی تەمەنی گێڕا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

لەم وەرزەدا ئەفسانەكەی پورتوگال لە كۆی ئەنجامدانی 27 یاری توانیویەتی 22 گۆڵ تۆمار بكات و 3گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button