ئیسپانیا

سیتین: تۆپی پێ دادپەروەر نیە شایەنی كرانە دەرەوە نەبووین

یاریگا: كیكی سیتین ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو.

بارسێلۆنا لەسەر دەسی دەستی ئەتلەتیك بلباو ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا كرد بە گۆڵێكی كوشندە كە لە خولەكی زیادكراو تۆمار كرا.

لە چاوپێكەوتنی دوای یاریەكە سیتین ووتی: ئەمڕۆ شایستەی شكست نەبووین، هەموو شتێكمان كرد جگە لە تۆماركردنی گۆڵ.

هەروەها ڕاهێنەرە 61 ساڵانەكە ووتیشی: یاریەكانی جام زۆربەی كات ئەنجامی چاوەڕوان نەكراو ڕوودەدات، هەموو هەوڵێكمان ئەنجامدا بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەڵام لەو ڕۆژانەدا شتی وا ڕوودەدات كە لە دەرەوەی چاوەڕوانیماندایە.

سەبارەت بە پێكانی پیكی ووتی: پێم وایە پێكانەكەی ترسناك نیە، پێكانی زۆرمان هەیە ، هەوڵ دەدەین زیاتر پشوو بدەین بە یاریزانەكان.

بارسا لە سالی 2014ەوە هەموو ساڵێك لایەنێكی یاری كۆتایی جامەكە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button