ئیسپانیا

بارسێلۆنا ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ دیمبڵی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ عوسمان دێمبڵی ڕاگەیاند.

دوای گەڕانەوەی لە پێکانە درێژخایەنەکەی پێشووتری، جارێکیتر یاریزانە فەڕەنسیەکە تووشی پێکان هاتەوە و ئەم وەرزەی بۆ بە کۆتا هات.

پێکانی ناوبراو لە ڕانی ڕاستیدایە و لە کاتی ڕاهێنانەکانی بارسادا دووچاری بوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا.

ئەمشەو یانەکەی ڕایگەیاند ناوبراو هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری ڕوو دەکاتە فینلەندا. ڕاگەیاندنی فەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەشی دەکەوێتە دوای نەشتەرگەریەکەوە.

لە ئێستادا یانە کەتەلۆنییەکە لە هەوڵدایە هەرچی زووە شوێنگرەوەیەک بۆ پڕکردنەوەی هێڵی هێرشبەری بدۆزێتەوە، بەوپێیەی تا کۆتایی ئەم وەرزە بێبەش بووە لە تواناکانی لویس سوارێز و دێمبڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button