ئیسپانیاگرنگترین

گرژی لە نێوان مێسی و تێر شتیگن روویداوە لە کاتی مەشقەکاندا

یاریگا-لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەی بارسێلۆنا بووەتە گرژییان لەگەڵ تێر شتیگنی گۆڵپارێز لە کاتی مەشقەکاندا.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا راگەیەندرا پێکدادان لەنێوان دوو یاریزانی بارسا روویداوە بە بێ ئەوەی ناوی یاریزانەکان رابگەیەندرێت. بەگوێرەی ئێل پەیس ی ئیسپانی ئەو دوو یاریزانە مێسی و شتیگن بوون .

ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە دوو رۆژ  مێسی لەگەل ئێریک ئەبیدالی بەڕێوبەری گشتی یانەکەش گرژی کەوتە نێوانیان.

لیۆ لە ئینستاگرام وەڵامی ئەبیداڵی دایەوە پاش ئەوەی یاریزانەکەی پێشووی بارسا رەخنەی لە یاریزانان گرت بەهۆی خراپی ئاستی یانەکە لە سەردەمی ڤاڵڤێردی.

هەواڵەکانی ئەمڕۆ باس لە دەنگۆی رۆیشتنی لیۆ دەکەن لە بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا و چەندین یانەی گەورەش لەسەر هێڵن بۆ ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button