ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێریکسن: لە تۆتنهام چانسی بەدەستهێنانی ناسناو کەم بوو

یاریگا-کریستیان ئێریکسن یاریزانی نوێی یانەی ئینتەرمیلان دەڵێت بۆ ناسناو پەیوەندیکردووە بە ئینتەرمیلانەوە.

ئێریکسن پاش مقۆمقۆیەکی زۆر سەرەنجام لە تۆتنهام هۆتسپێرزەوە گوێزرایەوە بۆ نێرازوری. ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ سکای سپۆرت وتی “چانسێکی گەورە هەیە لێرە کە بتوانم ناسناو بەدەست بهێنم یاخود چانسێکی گەورەتر هەیە لێرە وەک لە یانەکەی پێشووم. یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لەگەڵ تۆتنهام زۆر رۆژێکی خراپ بوو، بە جۆرێک دۆڕاین کە نامەوێت بیری لێبکەمەوە. کۆتا جار ناسناوم بردەوە ئەوکاتە بوو لە ئەجاکس بوو کە ساڵانێکی زۆری بەسەردا تێپەڕیووە’.

ناوەڕاستکارە دانیمارکییەکە دوو درگای گواستنەوەیە ناوی دەبەسترایەوە بە چەندین یانەی جیاواز لە نێویاندا ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەڵام سەرەنجام لە شۆڕشەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی گیرسایەوە لە خولی ئیتاڵیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button