ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رایۆڵا : من داهێنەری بازاڕی گواستنەوەم و شۆڕشێک دژی فیفا بەرپادەکەم

یاریگا-مینۆ رایۆڵا بریکاری بەناوبانگی یاریزانان خۆی بە دروستکەری بازاڕی گواستنەوە ناوەدەبات و دەشڵێت  شۆڕشێک دژی فیفا بەرپادەکات.

رایۆڵا لەگەڵ گۆڤارێکی وەرزشی بەلجیکی وتی “لە بازاڕی گواستنەوە تەختی شانۆکان دەکرێنەوە، ئێمەش لەپشتی پەردەوە ماوەیەکی زۆر کاردەکەین بۆ ئەو شانۆییە. بۆ نموونە ئێرلینگ هالاند نزیکەی ساڵێک کارم تێدا کرد، باوکی لە نزیکەوە ئاگاداربوو. لەگەڵ چەند یانەیەک قسەم کرد و گوێم لە پلانەکانیان گرت و ژمارە و گرێبەستەکانیانم خوێندەوە، تەنها بۆ ئەوەی ئێرلینگ بڕیارێکی دروست بدات. نامەوێت بە لوتبەرز دەربکەوم بەڵام پێم وایە من ئەم بازاڕی ئێستام دروست کرد. تۆپی پێم کرد بە شانۆ و چێژوەرگرتن. من بازاڕی گواستنەوەم لە ٢٥ ساڵدا داهێنا، ئێستا بووەتە بازرگانییەکی زەبەلاح لەرێگای هەمیشە بەرگریکردن لە یاریزانەکانم”.

رایۆڵا فیفای بە گەندەڵ ناوبرد و وتی “هەمیشە باسی ئەو پارەیە دەکرێت کە من وەریدەگرم لە گواستنەوەکاندا بەڵام کەس باسی ئەوە ناکات ئەجاکس ١٥٠ ملیۆن یۆرۆی لە دی لیخت و دی یۆنگ بەدەست هێنا،لەبەر ئەوەی سیستەمێکی گەندەڵ و نارێک فیفا بەڕێوەدەبات. بەو جۆرەی کە هەیە فیفا کۆتایی هاتووە، کاتی ئەوەیە بە بناغەیەکی نوێوە سیستەمێکی تازە بنیات بنرێت و شۆڕشێک دژیان بەرپا بکرێت”.

رایۆڵا بریکاری بەشێک لە یاریزانە ناودارەکانی جیهانە لە نێویاندا پاول پۆگبا، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج، جیانلویجی دۆناروما..

بابەتی زیاتر

Back to top button