ئه‌ڵمانیا

ڕۆمینیگە: گواردیۆلا دەیویست شوێنی یاریكردنی نۆیەر بگۆڕێت

یاریگا: كارل هاینز ڕۆمینیگە ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاشكرایكرد كەوا پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری پێشووتری یانەی بایرن میونشن دەیویست مانوێل نۆیەر لە هێڵێكی دیكە یاری پێبكات.

پیپ گواردیۆلا لە ماوەی ساڵەكانی 2013 تا 2016 ڕاهێنەری بایرن میونشن بوو پێش پەیوەندیكردنی بە مانچستەر سیتیەوە.

ڕۆمینیگە لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: گواردیۆلا پلانێكی هەبوو، ئەویش ئەوە بوو دەیویست جێگای یاریكردنی نۆیەر لە گۆڵپارێزیەوە بگۆڕێت بۆ یاریزانی هێڵی ناوەند.

هەروەها ووتیشی: من لەو باوەڕەدام ئەگەر لە هێڵی ناوەندیش یاری بكات ئەوا بەشێوەیەكی نایاب دەردەكەوێت.

پیپ لەگەڵ بایرن توانی حەوت نازناوی جیا بباتەوە لەوانە خولی ناوخۆی و سوپەری ئەوروپی و جامی جیهانی یانەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button