ئه‌ڵمانیا

سەرەڕای كرانەدەرەوەیان لە جام هالاند بەردەوامە لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان

یاریگا: ئیرلینگ هالاند ، هێرشبەری نوێی یانەی بروسیا دۆرتمۆند سەرەڕای شكستەكەیان بەرامبەر ڤێردەر برێمەن بەردەوامە لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان.

زەرد پۆشەكان لەسەر دەستی ڤێردەر برێمەن ماڵئاواییان لە جامی ئەڵمانیا كرد دوای ئەوەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شكستیان هێنا.

یاریزانە نەرویجیەكە توانیویەتی گۆڵ تۆمار بكات لە یەكەم یاری خۆی لەم وەرزەدا لە چامپیۆنسلیگ لەگەل سالزبۆرگ و خولی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانیا لەگەڵ دۆرتمۆند.

گۆڵەكەی دوێنێ گۆڵی ژمارە هەشت بوو لە كۆی ئەنجامدانی چوار یاری بە درێسی دۆرتمۆندەوە، بە ڕێژەی تۆماركردنی گۆڵێك لە 22 خولەكدا، بەوەش بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژوودا كە ئەو ڕێژە گۆڵە تۆمار بكات بەو ژمارە یاریكردنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button