ئینگلتەرا

دۆڕاندنی سیتی بە تۆتنهام، ژمارەیەکی مێژوویی پێشکەشی لیڤەرپووڵ کرد

یاریگا- هەفتەی 25ی پریمەرلیگ کە شکستی مان سیتی بە تۆتنهامی بە خۆوە بینی، ژمارەیەکی نوێی بە ناوی لیڤەرپووڵەوە کرد.

سیتی لە یاریگای سپێرس 2-0 شکستی هێنا و بەوەش جیاوازی تیمەکەی گواردیۆلا و لیڤەرپووڵی پێشەنگی بۆ 22 خاڵ فراوانتر کردەوە.

ئەو ژمارەیەش، گەورەترین جیاوازیی پلەی یەکەم و دووەمی خولی ئینگلیزییە بە درێژایی مێژوو لە دوای کۆتایی هاتنی 25 هەفتە.

هاوکات ئەو دۆڕاندنە، دووەم یاریی لەسەر یەکی مان سیتی بوو بە ڕاهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا نەتوانن هیچ گۆڵێک تۆمار بکات، ئەمەش یەکەم جارە ڕوو دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button