کاپتن کۆرەک
ئه‌فریقیائه‌وروپائینگڵته‌رافه‌ڕه‌نساگرنگترین

” محەمەد سەڵاح بفرۆشن و مباپێ بکڕن “

یاریگا
چارلی ئادام، ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵاند داوا لە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەکات بە هەر شێوەیەک بێت کلیان مباپێ بگوازنەوە ریزەکانیان.

یاریزانەکەی پێشووی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت ” هێرشبەرە فەڕەنسیەکە دەتوانێت ساڵانێکی زۆر خزمەتی لیڤەرپوول بکات، بۆیە ئەگەر من لە شوێنی بەرپرسانی ئەو یانەیە بم ئامادەم لە پێناو ئەو گواستنەوەیە هێرشبەرە میسڕییەکەم بفرۆشم و لە بەرامبەردا 200 ملیۆن بۆ یاریزانە فەڕەنسیەکە خەرج دەکەم “.

ئادام لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نەیشاردەوە ئەم وەرزە ساردیەک لە نێوان سەڵاح و مانێ دروست بووە و لەوانەیە لە داهاتوودا لە سوودی ئەو یانەیە نەبێت.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close