ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: ناوبژیوان زوڵمی لێكردین

یاریگا: جۆزێ مۆرینهۆ ، ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی پێی وایە كە ڕەحیم ستیرلینگ شایستەی كارتی سور بووە.

مانچستەر سیتی بەردەوام لە بەفیڕۆدانی خاڵ دوای شكستەكەیان بەرامبەر تۆتنهام جیاوازی خاڵەكانیان لەگەڵ لیڤەرپولی پێشەنگ بوو بە 22 خاڵ.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە مۆرینهۆ ووتی: ئەوە ئاشرایە ئاشكرایە كە ئێمە لە پاڵەوانمان بردووەتەوە، مانچستەر سیتی تا ئێستا پاڵەوانە ، ئەوان یانەیەكی نایابن، ئاسان نیە تا كۆتایی وەرز ڕكابەری سێ نازناو بكەیت.

هەروەها ڕاهێنەرە پرتوگالیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: ڕەحیم ستیرلینگ شایستەی وەرگرتنی كارتی سور بوو، بەڵام لە چانسی ئەو ڤار شتێكی دیكەی دەوت، بێگومان یاریەكە بە شێوازێكی دیكە دەبوو ئەگەر 75 خولەك بەرامبەر 10 یاریزان یاریمان بكردایە.

بە بردنەوەكەی لە مانچستەر سیتی تۆتنهام لە ڕیزبەندی پێنجەم دێت لە خولەكە بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button