ئیسپانیا

فاتی: لە خەوندا دەژیم لە بارسێلۆنا

یاریگا: ئەنسۆ فاتی، یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە تۆماركردنی دوو گۆڵەكەی بەرامبەر لیڤانتی.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە بۆ ڕۆژنامەی ئاس فاتی ووتی: تۆماركردنی دوو گۆڵ لە یەك یاریدا و لە یاریگای كامپ نۆو خەون بوو بۆ من، هەموو كات ئەم كاتە لە خەیاڵمدا بوو، ئەمڕۆ بوو بە ڕاستی.

یاریزانە 17 ساڵانەكە ووتیشی: سوپاسی هەموو هاوڕێكانم دەكەم هەروەها ڕاهێنەریش كە ئەم چانسەی بە مندا.

بەردەوام بوو ووتیشی: هەر لە یەكەم ڕۆژەوە هاوڕێكانم كارەكەیان بۆ ئاسان كردم دووبارە سوپاسیان دەكەم، شتێكی ئاسان نیە یاریزانێكی لاو بەخێرای دەركەوێت.

لە كۆتایشدا لاوە ئیسپانیەكە ووتی: چەندین ساڵە تەماشای لیۆنێل میسی دەكەم كە یاری دەكات بۆیە یاریكردن لە تەنیشتی وەك خەون وایە، پێویستە لە پێناوی بجەنگم.

بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی دووەم دێت لە خولی ئیسپانی بە جیاوازی سێ خال لە ڕیال مەدریدی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button