یاریگا-یانەی لیڤەرپوول بەردەوامە لە ئاست و ئەنجامە نایابەکەی لەم وەرزەی پریمەرلیگدا و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی خولەکەشیان تۆمارکرد.
رێدز ئێوارەی ئەمڕۆ بە بردنەوە لە ساوزهامپتن بە ئەنجامی ٤-٠ جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پلەی دووهەمدا گەیاندە ٢٢ خاڵ ئەمەش دوای تەنها ٢٥ یاری ئەم وەرزە. جیاوازییە بەرزەکەی نێوان پلەی یەکەم و دووهەم زۆرترینە لە مێژووی پریمەرلیگدا و یەکەمجارە لەو خولەی هەمیشە بەبەهێزی رکابەرییەکان ناوبانگی هەبووە ، یانەیەک بەو جۆرە بتوانێت پێش رکابەرەکانی بکەوێت.
لیڤەرپوول لە ٢٥ یاریدا خاوەنی ٢٤ بردنەوە و یەک بەرامبەربوونە. نوێترین بردنەوەشی بە گۆڵی یاریزانان ئۆکسلەید چامپەرلین، جۆردان هێندەرسۆن و دوو گۆڵی محەمەد سەڵاح بوون.