ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

بارسا و ئینێستا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

یاریگانێت-  یانەی بارسێلۆنا بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی داهاتوو، ئامادەکارییەکانی هاوینی دادێ ڕوو دەکەنە وڵاتی ژاپۆن، جیاواز لەوەی کە پێشتر بۆ ئەو مەبەستە دەچوونە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە گەشتەکەی هاوینیاندا کە مانگی حەوت چەند یارییەکی تێدا ئەنجام دەدەن، ڕووبەڕووی ئاندرێس ئینێستای کاپتن و ئەفسانەی ناوداری پێشووتریان دەبنەوە کە ئێستا لە ڤێسیڵ کۆبێی ژاپۆنییە.

بلاوگرانا 23ی ئەو مانگە بەرامبەر چێڵسی و، دواتر 27ی هەمان مانگ بەرامبەر یانە ژاپۆنیییەکە یاری دەکەن کە یاریزانانی پێشووتریان ئینێستا و داڤید ڤیا و سێرجی سامبر لەو یانەیەن.

بارسا لە جامی ڕاکوتینی دۆستانە، بە بەشداریی یاریزانە سەرەکییەکانی وەک لیۆنێل مێسی، پیکی و تێر شتیگن بەشداریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button