ئیتاڵیاگرنگترین

دواجار ئیکاردی گەڕایەوە

دواجار سبەی چوارشەممە، ماورۆ ئیکاردی لەگەڵ یانەکەی، ئینتەر میلان لە یارییەکەی بەرامبەر بە جەنەوا بەشدار دەبێت.

ئیکاردی لە ٩ی مانگی دووەوە و لە یارییەکەی بەرامبەر پارما بەشداری نەکردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە دەیویست ئینتەر میلان جێبهێڵێت.

لە یاری رابردووی ئینتەرمیلانیش بەرامبەر لازیۆ، ئیکاردی لە راهێنانەکان بەشدار بوو بەڵام سپالێتی راهێنەر بانگهێشتی نەکرد.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سپالێتی ئاشکرایکرد کە ئیکاردی لە یارییەکەی جەنەوا بەشدار دەبێت و ئەو ئەرکی یارمەتیدانی یانەکەی وەردەگرێتەوە.

گووتیشی، لە رووی دەروونیەوە وا دیارە کە ئامادەیە کە رەنگە لە ئێستادا زیاتر گرنگی هەبێت لە لایەنە فیزیکییەکە.

ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی ٥٣ خاڵ پلەی سێیەمی خولی ئیتاڵی گرتووە، لاشی گرنگە بچێتە چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button