کاپتن کۆرەک
ئینگڵته‌را

كلۆپ هەواڵێكی خۆش و ناخۆشیدا بە هاندەرانی لیڤەرپول

یاریگا: یۆرگن كڵۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی هەواڵێكی خۆش و هەواڵێكی ناخۆشی بە هاندەرانی لیڤەرپولدا پێش یاریەكەیان بەرامبەر ساوسهامبتۆن.

یۆرگن كڵۆپ لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەی ئەمڕۆیان ووتی: شاكیری و میلنەر ناتوانن بەشدار بن بۆ ئەنجامدانی ئەم یاریە، بەڵام لالانا و ئۆریگی لە پێكانەكەیان چاك بوونەتەوە و دەتوانن بەشداری بكەن.

هەروەها سەبارەت بە یانەكەی بەرامبەریان ووتی: ساوسهامبتۆن یانەیەكی بەهێزە و پاڵەپەستۆی زۆر درووست دەكەن، پێویستە لەسەرمان ئاگادار بین.

وابڕیارە ئەمڕۆ لە میانەی یاریەكانی گەڕی 25ی خولی ئینگلیزی هەردوو یانەی لیڤەرپول و ساوسهامبتۆن ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

ڕێدز بە كۆكردنەوەی 70 خال پێشەنگی خولەكەی گرتووە بە جیاوازیەكی زۆر لە مانچستەر سیتی دووەم.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close