ئیتاڵیا

ئاشڵی یۆنگ: کۆنتی لە چێڵسیش منی دەویست

یاریگا- ئاشڵی یۆنگی ئینگلیزی ئەوە دەدرکێنێت کە پێشتریش سەروەختی یاریکردنی لە مانچستەر یونایتد، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئەوی ویستووە بیگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی چێڵسی.

یۆنگ لە بارەی ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکەوە بۆ سکای ئیتاڵیا گوتی: “دوو ساڵ پێش ئێستا ئەو منی بۆ چێڵسی دەویست. کۆنتی ڕاهێنەرێکی نایابە.”

دوای هەشت ساڵ و نیو یاریکردنی بە درێسی مانچستەرەوە، سەرەتای ئەم مانگە ئاشلی یۆنگ بە بەهای 1.28 ملیۆن پاوەند ڕووی کردە ئینتەر میلان و لەگەڵ کۆنتی یەکیان گرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button