ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا هێرشبەرێکی بە ٣١ ملیۆن یۆرۆ کڕی

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا روویکردە یانەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆ کڕینی هێرشبەرێک..

بلەوگرانا بەفەرمی رایگەیاند فرانسیسکۆ ترینکاوی هێرشبەری براگا روویکردووەتە یانەیەکەیان بەرامبەر بە ٣١ ملیۆن یۆرۆ.

ترینکاوی ٢٠ ساڵ وەرزی رابردوو پەیوەندی بە براگاو کرد و  بەگوێرەی گرێبەستەکە ناوبراو تاوەکو هاوینی ئەمساڵ لە یانەکەی دەمێنێتەوە و دواتر بۆ پێنج وەرز یاری بۆ بارسا دەکات.

ناوبراو پارساڵ تەنها لە حەوت یاریدا بەشداری پێککرا بەڵام لەم وەرزەدا بووەتە بەشێکی گرنگی یانەکەی و لە ٢١ یاریدا خاوەنی شەش ئەسیست و سێ گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button