ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

گواستنەوەی کاڤانی بۆ ئەتلەتی هەرەسی هێنا

یاریگا-یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید نەگەیشتە رێککەوتن لەگەڵ پاریس سان جێرمان بۆ گواستنەوەی ئێدینسن کاڤانی بۆ مێترۆپۆلیتانۆ.

بەگوێرەی مارکا و ئێل مۆندۆ هەردوو یانە سەرەڕای هەوڵەکان نەگەیشتنە ئەنجام  لە کاتێکدا ئی ئێس پی ئێن لە دەورووبەری ١٥ ملیۆن یۆرۆ  لە .گفتوگۆدان. دواتر ئەتلەتی هەتاوەکو ١٨ ملیۆن بودجەکەی بەرزکردەوە بۆ یاریزانێک کە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی بەسەردەچێت بەڵام پاریس وازی لە سەرسەختی نەهێنا.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە یانە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە کە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر بگوازێتەوە کاتێک گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بە تایبەت کە گەیشتووەتە رێککەوتنی کەسی لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر موچە  و مافەکانی.

دوابەدوای نەهاتنی کاڤانی، ئەتڵەتیکۆ ئەمڕۆ گەڕانەوەی یانیک کاراسکۆی راگەیاند بۆ یانەکەیان لە  دالیان یفانگی چینییەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button