ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سوسۆ : لەگەڵ هەمووان جەنگام لەپێناو سیڤیلیا

یاریگا-سوسۆ هێرشبەری ئیسپانی بەتوانا رایدەگەیەنێت کە لە چەند هەفتەی رابردوودا پێویستی کردووە دژی هەمووان بجەنگێت لەپێناو سەرگرتنی گواستنەوەکەی بۆ سیڤیلیا.

سوسۆ ماوەی چوار ساڵی لە میلان بەسەربرد تاوەکو لە گواستنەوەی زستانەدا بەخواستن پەیوەندی بە سیڤیلیای وڵاتەکەیەوە کرد. ناوبراو بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانە نوێیەکەی وتی ” هەردوو یانەی میلان و سیڤیلیا نیازی منیان دەزانی کە دەمویست بێمە ئێرە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئێستا لێرەم و دەمێکە دەمەوێت یاری بۆ سیڤیلیا بکەم. لە هاوینی رابردووشدا هەوڵماندا بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوونەبوو. ئێرە شوێنێکی گونجاوە بۆمن و جولین لۆپیتیگی زۆر باش من دەناسێت و لەگەڵ هەمووان جەنگەم لەپێناو ئێرە”.

بەدەر لە چاوەڕوانییەکان سیڤیلیا شەوی رابردوو ماڵئاوایی لە کۆپا دێل ڕەی کرد بەرامبەر میراندێسی پلە دوو، لەو یارییەی سوسۆ بەهۆی مەشقنەکردن بەشداری نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button