ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

بێرناردۆ سیلڤا: شەوی شەممە بەم ئامانجەوە بەرامبەر تۆتنهام یاری دەکەین

یاریگانێت- بێرناندۆ سیلڤای یاریزانی مانچستەر سیتی ڕیگەیاند کە بۆ یارییەکەی ڕۆژی شەممەیان بەرامبەر تۆتنهام، لە پێناو بردنەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ یاری دەکەن، نەک وەک یارییەک بۆ تۆڵەکردنەوە لە سپێرس کە لە چامپیۆنزلیگ دەریکردن.

لەو بارەیەوە گوتی: “دوای سێ ڕۆژیتر جارێکیتر لە نێو یاریگای خۆمان ڕووبەڕوویان دەبینەوە. پێویستمان بە سێ خاڵی یارییەکەیە لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوی خول. بەڵێ لە ئێستادا هەست بە خەمباریی دەکەین، بەڵام پێویستە ئەوە لەبیرکەین و تەرکیز بخەینە سەر ئەو پاڵەوانێتیانەی کە ماومانە. ئێستا کاتی تۆڵەکردنەوە نییە، بەڵکوو کاتی ئەوەیە چۆن بمێنینەوە لە کێبڕکێکردن بۆ پاڵەوانێتییەکانیتر. وەک هەمیشە لە پێناو بردنەوە یاری دەکەین، دەشزانین ڕووبەڕووی یانەیەکی نایاب دەبینەوە. بۆیە یارییەکی قورس دەبێت.”

سیتیزنس لە چارەکی کۆتایی بە شێوەیەکی دراماتیکی لەسەردەستی تۆنتنهام ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کرد، پاش ئەوەی یاری یەکەم 1 بە سفر بۆ کوڕانی پۆچیتینۆ و یاری گەڕانەوەش لە نێو یاریگای ئیتحاد 4-3 بۆ کوڕانی گواردیۆلا کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button