ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: فلۆرێنزی پەیوەندی بە ڤالێنسیا کرد

یاریگا
ئالێساندرۆ فلۆرێنزی، بەرگریکاری یانەی رۆمای ئیتاڵیا بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا کرد.

ماڵپەری فەرمی یانە ئیسپانیەکە بڵاویکردەوە دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان بە شێوەی سەرکەوتوویی بۆ یاریزانە ئیتاڵیەکە، گرێبەستەکەی واژۆ کراو و ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات.

فلۆرێنزی لە ساڵی 2012ـەوە یاری بۆ رۆما دەکات و لەو ماوەیە لەگەڵ گورگەکان بەشداری 222 یاریکرد و توانی 25 گۆڵ بکات.

Back to top button