ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: کریستۆڤ پیاتیک بووە یاریزانی هێرتابەرلین

یاریگا
کریستۆڤ پیاتیک، هێرشبەری پۆلەندی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی هێرتابەرلینی ئەڵمانیا کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی هێرتابەرلینی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا گەیشتنە رێکەوتن و گۆڵکارەکەی ئەو یانەیە بەرامبەر 27 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانیان.

پیاتیک دوای ئەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی پەیوەندی بە رۆسێنەری کرد، بووە یاریزانی یەدەگ و بەم هۆیەوە بریاریدا یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button