ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
بارسێلۆنا کۆتایی بە بازاری گواستنەوەکان هێنا

یاریگا–
دوای پێکانەکەی لویس سوارێز چاوەڕێ دەکرا بەرپرسانی بارسێلۆنا ئەم زستانە یاریزانێک وەک شوێنگرەوەی گۆڵکارەکەیان بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام دواجار بریاردرا کە هیچ یاریزانێک نەگوازنەوە.
رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ سەرۆکی بارسا لەگەڵ راهێنەری یانەکەیان کۆتایی بە هەوڵەکان هێنراوە و ئەم یانەیە لەم زستانەدا هیچ یاریزانێک ناگوازنەوە ریزەکانیان، لە کاتێکدا تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ کۆتایی هاتن بە وادەی زستانە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە یانە کەتەلۆنیەکە نەیویستووە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی گۆڵکارێک خەرج بکات، بۆیە ئەو بریارەیانداوە.