ئینگلتەرا

سۆڵشایەر هاتە ڕیزی کڵۆپ و مۆرینهۆوە لە شکستهێنان بە گواردیۆلا

یاریگا- لە یاری شەوی ڕابردووی هەردوو یانە زلهێزەکەی شاری مانچستەر، سۆڵشایەر توانی یارییەکە لە پیپ گواردیۆلا و کوڕانی بباتەوە.

ئەو بردنەوەیە ژمارەیەکی تایبەتە بۆ ڕاهێنەرە نەرویژییەکە ئەگەرچی  بردنەوەکە دادی یانەکەشی نەدا بۆ گەشتن بە فیناڵی جامەکە. سۆڵشایەر بۆ دوو جار بوو لەسەریەک بتوانێت لە نێو یاریگای ئیتحاددا شکست بە گواردیۆلا بهێنێت، لە کاتێکدا پێشتر تەنها یۆرگن کڵۆپ و جۆزێ مۆرینهۆ توانیبوویان ئەو کارە ئەنجام بدەن.

مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو، هەر لە یاریگای ئیتحاددا مان یو بە ڕاهێنەرایەتی سۆڵشایەر توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سیتیزنسەکەی پیپ دووچاری شکست بکات کە ئەمەیان لە میانی یارییەکانی خولی ئینگلیزیی بوو.

بردنەوەکەی شەوی ڕابردوو 0-1ی مانچستەر، بەس نەبوو بۆ گەشتن بە یاری کۆتایی، بەوپێیەی پێشتر لە نێو ئۆڵدترافۆرددا 1-3 شکستی خواردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button