کاپتن کۆرەک
کوردستانگرنگترین

هەڵبژاردەی ئەلیکترۆنی کوردستان یەکەم یاری خۆی لە جامی جیهانی ئەنجام دەدات

یاریگا-کۆمەڵێک گەنج توانیویانە  کوردستان لە پاڵەوانێتییەکی ئەلیکترۆنی گەورەدا بەشداری پێبکەن کە هاوتای جامی جیهانی وڵاتانە بۆ یارییە ڤیدیۆییەکان.

دیاری حەسەن و هاوڕێکانی دوای ماندوبوونێکی زۆر توانیویانە بڕوا بە بەرپرسانی جامی جیهانی ئەلیکترۆنی  بهێنن کوردستان وەک تاکە هەرێم لە پاڵ وڵاتاندا بەشداربن لە جامی جیهانی یاری ڤیدیۆیی فیفا  کە لەلایەن ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤی پی جی رێکخراوە.

دیاری بە یاریگای وت : عێراق و تورکیا هەوڵیاندا باسەکە بە سیاسی بکەن و ناڕازی بوون لە بەشداریکردنی کوردستان، تا کار گەیشتە ئەوەی تورکیا لەسەر دژایەتی کردنی هەڵبژاردەکەمان لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە.

ئەوان لە هەولێر و سلێمانی بە هاوکاری چەند سپۆنسەرێک چەندین جار کۆبوونەتەوە و پلان و ئەزموونی خۆییان  خستووەتە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی شیاو. داوای هاوکاریشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد  تاوەکو بتوانن کوردستان زیاتر بە جیهان بناسێنن لەم رێگەیەوە کە ئێستا لە جیهاندا گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت.

جامی جیهانی ئەلیکترۆنی بە بەشداری ٦٤ هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت و کوردستان کەوتۆتە کۆمەڵەیەک لە پاڵ وڵاتانی نەمسا،لیبیا و ژاپۆن. کوردانی هەر چوار پارچە  لە پێکهاتەی تیمەکەدان و هیوایەکی بەرزیان هەیە کە ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنن.

یارییەکان رۆژی شەممە بەڕێوەدەچێت و یەکەم یاری کوردستان بەرامبەر نەمسا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button
Close