ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

مارکا ژمارەی گۆڵەکانی مێسی کردەوە 31 گۆڵ

یاریگا

بەرپرسانی رۆژنامەی وەرزشی Marcaـی ئیسپانیا لە بریارەکەیان پەشیمان بونەوە و ژمارەی گۆڵەکانی مێسیان کردەوە 31 گۆڵ. 

لە یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل بوو یاریزانە ئارجێنتیناییەکە دوو گۆڵێکی کرد و یەکێک لە گۆڵەکانی بە لێدانی راستەوخۆ بوو، هەرچەند فێدراسیۆنی ئیسپانیا ئەم گۆڵەی بە ناوی لیۆ نوسیەوە، بەڵام رۆژنامەکە پێیوابوو گۆڵەکە ڤیکتۆر سانچێزی یاریزانی ئیسپانیۆل لە خۆیانی کردووە بۆیە لە لیستی گۆڵکاران ژمارەی گۆڵەکانی گۆڵکارەکەی بلاوگرانایان بە 30 گۆڵ تۆمار کرد، بەڵام دوای بە دواداچوونێکی وورد رۆژنامە مەدریدییەکە بریارەکەی گۆڕی ئەوانیش کردویان بە 31 گۆڵ. 

رۆژنامەی ئیسپانی ساڵانی ناسناوی تۆپی زێرین یاخود ئێل پیچیچی گۆڵکاری پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا دەدات بە باشترین گۆڵکار، بۆیە ئەم بریارەیان زۆر گرنگ بوو. 

بابەتی زیاتر

Back to top button