ئیسپانیا

ماسكیرانۆ: میسی بەردەوام دەبێت لە یاریكردن

یاریگا: خافێر ماسكیرانۆ یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كەوا لیۆنێل میسی بەردەوام دەبێت لە یاریكردن.

ئەفسانەكەی بلاوگرانا گرێبەستەكەی لە ساڵی 2021 لەگەڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.

خافێر ماسكیرانۆ لە وەڵامی چەند پرسیارێك سەبارەت بە لیۆ ووتی: ئەو دەتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت، بە شێوازی خۆی لە تۆپی پێ تێدەگات كە تاكە و هاوشێوەی نیە، ئەوەش یارمەتی دەدات بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت لە یاریكردن و كەمتر گرنگی بدات بە لایەنی جەستەی ، ئەو بە عەقڵ یاری دەكات.

هەروەها سەبارەت بە لابردنی ڤاڵڤێردی و هێنانی كیكی سیتین بەرگریكارەكەی پێشووی بلاوگرانا ووتی: شتێكی قورسە بارسا لە ناوەڕاستی وەرز ڕاهێنەر بگۆڕێت، ئەوە تاقیكردنەوەیەكی سەخت دەبێت تا دووبارە یاریزانەكان لەگەڵ شێوازێكی نوێ ڕابێن.

ماسكیرانۆ لەگەل بارسێلۆنا 203 یاری بە درێسی بارسێلۆناوە ئەنجام داوە لە خولی ئیسپانی، 5 نازناوی خولی ئیسپانی و 2 چامپیۆنسلیگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button