ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا فێرناندێزی دەوێت بۆ ڤالێنسیا

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسانیا دەیانەوێت برۆنۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگاڵی بگوازنەوە ریزەکانیان.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە یانە ئیسپانیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی دەست پێکردووە و دەیانەوێت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە کار ئاسانی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ گۆڵکاری ڤالێنسیا بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم چەند رۆژەی داهاتوو ئەو پرۆژەیە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.

پرۆژەکە بەم شێوەیە کە بارسا فێرناندێز دەکڕێت و دواتر بە شێوەی کاتی دەدات بە ڤالێنسیا و لە بەرامبەردا رۆددریگۆی گۆڵکاری ئەو یانەیە دەگوازێتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button