ئه‌وروپا

کوڕێک و باپیرە گەورەکەی پێکەوە لە یانەیەک یاری دەکەن

یاریگا
شوکرو یەعیتیر، تەمەنی 57 ساڵە و ساڵانێکە لە یانەی عومەرلی سپۆری تورکیا لەگەڵ نەوە 18 ساڵانەکەی یاری دەکات.

کەناڵی Ntv Sporـی تورکی بڵاویکردووە ئەو پیاوە بە تەمەنە لە 38 ساڵیەوە یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات و خۆشی کاپتن و سەرۆکی یانەکەیەتی، ئەو شەش کور و دوو نەوەی هەیە و یەکێک لە نەوەکانی بە ناوی ئیسماعیل دەمیرتاش لەگەڵ ئەو پێکەوە یاری بۆ یانەکەی دەکەن.

شوکروی 57 ساڵ دەیەوێت تاوەکو تەمەنی 61 ساڵی یاری بکات و لەو کاتەوەش کە دەستی بە یاریکردن کردووە، هیچ کاتێک تووشی پێکان نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button