ئیسپانیا

بارتۆمیۆ: ڕۆدریگۆ نزیكە لە بارسا

یاریگا: سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ماریا بارتۆمیۆ ئاشكرایكرد كەوا ناوی ڕۆدریگۆ مۆرینۆ لە ناوە بەهێزەكانە بۆ شوێنگرەوەی لویس سوارێز.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ چەند خەڵاتێكی دابەشكرد و بە پێی خەڵاتەكان لیۆنێل میسی بە باشترین یاریزانی لیگا دەستنیشانكرا ، لەبەر ئەوەی میسی ئامادە نەبوو بارتۆمیۆ خەڵاتەكەی وەرگرت.

لە لێدوانەكانی بۆ هەمان ڕۆژنامە سەرۆكی بارسا ووتی: ڕۆدریگۆ؟ ئێمە باسی یاریزانی یانەیەكی دیكە ناكەین بەڵام بەڵێ بێگومان یەكێكە لەو ناوانەی دامانناوە بۆ شوێنگرەوەی سوارێز.

هەروەها سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل میسی ووتی: لە بارسا كۆتایی بە ژیانی یاریكردنی دەهێنێت، ئەو بە یانەكەوە بەستراوەتەوە بۆ هەمیشە، بۆ ماوەی چەند ساڵێكی دوور و درێژە چەندین یاری ئەنجامداوە كە هەموومان چێژمان لێ وەرگرتوە، زۆر شتی پێشكەشكردووین و هەروەها زۆر شت ماوە پێشكەشمان بكات.

ڕۆژی پێنج شەممە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا ڕوووبەڕووی لیگانێس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button