ئه‌وروپا

ئەلكاسێر بۆ ڤالینسیا و ڕۆدریگۆ بۆ بارسێلۆنا

یاریگا: ڕۆژنامە ئیسپانیەكان ئەوەیان ئاشكراكرد كەوا ڤالینسیا دەیەوێت ئەلكاسێر بگەڕێنێتەوە ڕیزەكانی دوای ڕۆشتنی ڕۆدریگۆ مۆرینۆ بۆ یانەی بارسێلۆنا.

دوای پێكانی هێرشبەری یانەكەی بارسا بە دوای شوێنگرەوەی سوارێزدا دەگەڕێت، هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە بە هۆی پێكانەوە ناتوانێت تا كۆتایی وەرز بگەڕێتەوە یاریگاكان.

هەروەها دوای پەیوەندیكردنی هالاند بە بروسیا دۆرتمۆندەوە پاكۆ ئەلكاسێر چانسی یاریكردنی كەمتر بووەتەوە.

وا چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەردوو گرێبەستەكە ڕابگەیەندرێت، پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەكان، بە پێی زۆربەی سەرچاوەكان ڕۆدریگۆ دەبێتە یاریزانی بارسا و ئەلكاسێریش دەگەڕێتەوە ڤالینسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button