ئینگلتەرا

كلۆپ: شروزبری شایستەی زیاتر بوون وەك لە یەكسان بوون

یاریگا: یۆرگن كڵۆپ ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ستایشی یانەی شروزبیری دەكات و پێی وایە ئەوان شایستەی زیاتر بوون وەك لە یەكسان بوون.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە كلۆپ ووتی: یاریەكە لەو یاریانە بوو كە بردنەوە سەخت بێت، ئێمە ئەوەندە كاتمان نیە تا بیر لەو شتانە بكەینەوە كە ئەمڕۆ باش نەبوون.

هەروەها ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ووتیشی: لەدەستدانی تۆپ لە زۆربەی كاتەكان خراپ بوو بۆ ئێمە، لە گێمی یەكەم گۆڵمان تۆمار كرد ئەوەش باش بوو بۆمان.

لە كۆتایشدا ووتی: شروزبیری شایەنی باشتر بوون، یەكسان بوون كەم بوو بۆ ئەوان، پیرۆزباییان لێ دەكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button