فه‌ره‌نسا

ناڤاس: نەیمار لە جیهانێكی جیاوازەوە هاتووە

یاریگا: كەیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كە نەیمار لە جیهانێكی جیاوازەوە هاتووە.

دوای ئەوەی لە پێكانەكەی گەڕاوەتەوە جادوگەرە بەڕازیلیەكە بە شێوەیەكی نایاب دەركەوتەوە و لە كۆی 11 یاری 9 گۆڵی تۆمار كردووە و 8 گۆڵیشی درووست كردووە.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا گۆڵپارێزەكەی پاریس ووتی: یانەكەمان پێكهاتەیەك لە یاریزانی نایابی هەیە، ئەوە شانازیە بۆ من كە لە گەڵیاندام، لێرە هەمووان هەست بە لەسەرخۆی و متمانە بە خۆ بوون دەكەن.

بەردەوام بوو ووتی: نەیمار یاریزانێكە ئاستی تەواو جیاوازە لە هەمووان، ئەو لە جیهانێكی دیكەوە هاتووە، ئێمە دڵخۆشین كە لەگەڵمانە، ئەو یارمەتیمان دەدات كە بەهێزتر بین و ئەوەی لە تواناماندا هەیە پێشكەشی یانەكەمانی بكەین.

لە كۆتایشدا گۆڵپارێزە كۆستەریكیەكە ووتی: من زۆر دڵخۆشم لەگەڵ یانەكەم، هەمووان بە شێوەیەكی جوان پێشوازیان لێكردم، هەروەها خێزانەكەشم دڵخۆشن لێرە، دەمانەوێت بجەنگین لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button