ئیسپانیا

عوسمان دیمبڵی گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی بارسا

یاریگا– دوای دابڕانێکی زۆر بەهۆی پێکانەوە، عوسمان دێمبڵی گەڕایەوە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی بارسێلۆنا.

گەڕانەوەی یاریزانە فەڕەنسیەکە لە کاتێکی پێویستدایە بۆ کیکی سیتینی ڕاهێنەری نوێ، ئەوەش لە دوای لە دەستدانی لویس سوارێز بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکی دوور.

دێمبڵی مانگی نۆڤێمبەری ساڵی ڕابردوو لە یارییەکەیان بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند تووشی پێکانی ماسوولکە هات. گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکان ڕاستەوخۆ دوای شکستی بلاوگرانا دێت لە سەر دەستی ڤالێنسیا و چۆڵکردنی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی لالیگا بۆ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەریان.

بابەتی زیاتر

Back to top button