یاریگا

ئەو یانەیەی ئەمڕۆ بەرامبەر لیڤەرپووڵ یاری دەکات، لە یاریەکدا 20 گۆڵیان تۆمار کردووە!

یاریگا- ئەمشەو کاتژمێر 8 بە کاتی کوردستان یاری نێوان لیڤەرپووڵ و شریوزبێری دەست پێدەکات لە میانی گەڕی چوارەمی یارییەکانی جامی ئینگلتەرا.

وا دیارە یانەی خاوەن یاریگا، هیچ بەخت یاوەری نەبوو کاتێک بەر لیڤەرپووڵ دەکەوێت کە لە ئێستادا ڕێدز پاڵەوانی ئەورووپا و جیهانە و شریوزبێریش هیچ دەستکەوتێکی مێژوویی نییە جگە لە گەشتنیان بە چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و 6 جاریش بوونەتە پاڵەوانی جامی وێڵز.

ئەم یانەیە کە لە ئێستادا لە خولی پلە یەکی ئینگلتەرا یاری دەکات، لە کۆنترین یانە ئینگلیزیەکانە. ساڵی 1886 واتا 134 ساڵ پێش ئێستا دامەزراوە. هەروەها لەو یانە دەگمەنانە دادەنرێت کە لە مێژوودا لە یەک یاریدا ژمارەیەکی زۆر گۆڵی تۆمار کردبێت، ئەویش 20 گۆڵە، بەڵام ئەمە لە مێژوویەکی نزیکدا ڕووی نەداوە، بەڵکوو ساڵی 1894 بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button