ئینگڵته‌را

گواردیۆلا ئاڵای سپی هەڵكرد: لیڤەرپول پاڵەوانی خولی ئینگلیزیە

یاریگا: پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كەوا ئەم وەرزە لیڤەرپول دەبێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ.

لە لێدوانەكانی بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس پیپ ووتی: وەك ڕوونە لیڤەرپول دەبێتە پاڵەوانی خول، ئەوان نەك لە ئینگلتەرا لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیاش پاڵەوانن، لە كۆی ئەنجامدانی 23 یاری 22 یاری براوە بوون و یەك یەكسان بوونیان هەیە.

هەروەها ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە ووتیشی: جیاوازی خاڵەكان لە خولەكانی دیكە یەك بۆ دوو خاڵە، بێگومان ئەوان یانەیەكی نایابن، پێوویستە ئێمە ئەوە قبول بكەین و لێیانەوە فێر بین.

بابەتی زیاتر

Back to top button