ئیسپانیا

هەڵس و كەوتێكی ڕاكیتیچ هاندەرانی بارسا نیگەران دەكات

یاریگا: ئیڤان ڕاكیتیچ یاریزانی هێڵی ناوەندی كرواتیا و بارسێلۆنا بە ڕەفتارێكی هاندەرانی بارسا نیگەران دەكات.

یانە كەتەلۆنییەكە تووشی شكست هات لە سەر دەستی ڤالینسیا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە میانەی یاریەكانی گەڕی 21ی خولی ئیسپانی، هەروەها تووشی یەكەم شكست هات بە ڕاهێنەرایەتی كیكی سیتین.

بە پێی ڕۆژنامەی سپۆرت ناوەڕاستكارەكەی بلاوگرانا مۆبایلی بەكارهێناوە كاتێك لەسەر كورسی یەدەگ بووە، وەڵامی كۆمێنتی خێزانەكەی داوەتەوە لە ئینستاگرام.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ڕوونكردەوە ” ئەوە شتێكی سەر سەرسوڕهێنەرە، بە تایبەت ئەو یاریزانێكی گەورەیە و یانەكەی یاریەكی سەخت ئەنجام دەدات  بێگومان ئەو ڕەفتارەی هاندەرانی یانەكە توڕە دەكات ، چونكە بیر و هزری لای یاریەكە نامێنێت و ئەوەش مانای ئەوەیە هەست بە بەرپرسیاریەتی ناكات”.

بابەتی زیاتر

Back to top button