ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسناڵ نزیکە لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی بەڕازیلی

یاریگا-یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی نزیک دەبێتەوە لە گواستنەوەی پابلۆ ماری ئیسپانی و  بەرگریکاری  یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی.

بەگوێرەی گلۆبۆ ئیسپۆرت، ئیدوی بەڕێوبەری تەکنیکی گەنەرز لەگەڵ خودی یاریزانەکە کۆبووەتەوە و نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی.  وە فلامینگۆش بە بڕی ٧ ملیۆن پاوەند رازییە دەستبەرداری ببێت.

میکێک ئارتیتای راهێنەری ئارسناڵ کڕینی بەرگریکاری کردووەتە ئامانجی یەکەمی خۆی لە بازاڕی گواستنەوەدا، ماری لە ساڵی ٢٠١٩دا بەشداری لە ٢٠ یاری فلامینگۆ کرد لە نێویاندا  یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان کە تێیدا لیڤەرپوول لە نیوەی زیادکراو یارییەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button