کاپتن کۆرەک
ئیتالیابازاری گواستنه‌وه‌

دوو یانەی خولی ئیتاڵی لە کوێنتراو نزیک دەبنەوە

یاریگا-فابیۆ کوێنتراو بەرگریکاری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجی هەردوو یانەی فیۆرەنتینا و بۆلۆنیایە.

بەگوێرەی بۆڵا، ناوبراو دەرفەتی ئەوەی هەیە جارێکیتر بگەڕێتەوە یاریگاکانی ئەوروپا و هەردوو یانە ئیتاڵییەکە چاویان لە تواناکانیەتی.

کوێنتراو لە ئێستادا بێ یانەیە پاش تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریۆ ئاڤی پۆرتوگالی لە کۆتایی وەرزی رابردوودا. ناوبراو بۆ ماوەیەکی زۆر بەدەست پێکانەوە سەرەنجام یانەکەی دەستبەرداری بوو، هەروەها سپۆرتینگ لیشبۆنە پاشگەزبووەوە لە گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکە.

کوێنتراو لە ساڵانی ٢٠١١ تاوەکو ٢٠١٨ یاری بۆ ریاڵ مەدرید ئەنجامداوە و لەو ماوەیەدا دوو لالیگا و دوو خولی پاڵەوانەکانی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close