ئیسپانیاگرنگترین

سیتیێن : یاریزانەکان لێمان تێنەگەیشتوون

کیکی سیتیێن راهێنەری یانەی بارسێلۆنا باسی هۆکاری شکستەکەیان دەکات بەرامبەر ڤالێنسیا.

لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا، بارسێلۆنا بە ئەنجامی ٢-٠ تووشی شکست هات لە سێهەم یاری کیکی وەکو راهێنەری بلەوگرانا.

ناوبراو لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکەدا وتی ” راستییەکە ئەوەیە ئێمە زۆر باش نەبووین، بە تایبەت لە نیوەی یەکەمدا نەمانتوانی هیچ رێگایەک بدۆزینەوە بۆ شکاندنی بەرگرییان. هەندێک شت هەبوون کە بەباشی تێینەدەگەیشتین و ڤالێنسیاش سوودیان لەهەڵەکانمان بینی. بەباشی شوێنی خۆمان نەگرتبوو لە یاریگا و پاسی زۆرمان دەدا بە بێ ئەوەی ئەنجامی هەبێت. یاریزانەکان هێشتا  لە شتەکان تێناگەن، یاخود رەنگە ئێمە بە باشی روونمان نەکردبێتەوە”.

تیمەکەی سیتیێن لە یەکەم یاریدا بەرامبەر گرانادا لە کۆی زیاد لە ١٠٠٠ پاس تەنها شەش هەلیان لێ دروست کرد، لە دووهەم یاریشدا زۆر بە زەحمەت بەرامبەر ئیبیزای پلەی سێ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی جامی شا. ئەمشەویش جارێکیتر بە ئاستێکی ناجێگیرەوە یاریگایان جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button